نهێنی زیادبوونی ئەم تایبەتمەندییە لە ڤایبەردا

کەلتوور

13/02/2020     ژمارەی بینراو 3767



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەیەکی فەرمی ڤایبەر تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە سوودێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت.

لە رێگەی پەڕەی فەرمی خۆیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤایبەر زیادکردنی تایبەتمەندیی (My Notes) ـی راگەیاند کە بە واتای (تێبینییەکانم) دێت.

بەکارهێنەر دەتوانێت لەو بەشە هەرچییەکی بووێت بینوسێت یاخود پاشەکەوتی بکات، دواتر ئەو تایبەتمەندییەش خۆکارانە هەمووی هەڵدەگرێت و دەتوانێت لەسەر هەر ئامێرێکی دیکە بێت بیبینیتەوە.

ئەم تایبەتمەندییەش بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس نێردراوە کە ڤایبەریان لەسەرە، دەتوانن بە نوێکردنەوەی بەرنامەکە ببنە خاوەنی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن