راچڵەكین ـ
مه‌سرور بارزانی به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
له په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات له‌وانه‌ش بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆ‌مپێیۆ كۆببێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بڕیاره مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له دان بریۆلێتی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆببێته‌وه.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌ش، بڕیاره مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئانگرێت كرامپ كاربۆوه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا گه‌وره به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه و پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كرێن. له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك بووه له به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفرانسه.