راچڵەكین ـ
بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو بە هۆی شۆرتی کارەباوە لە گوندێکی قەزای سێمێل خوشک و برایەک سووتان و گیانیانلەدەستدا.
بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سووتا، بە هۆیەوە خوشک و برایەکی ئاوارەی ئێزدی لە گوندێکی سنوری قەزای سێمڵ سووتان و گیانیانلەدەستدا.
قوربانییەكان تەمەنیان لە نێوان سێ ساڵ و یەک ساڵ بووە، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراون.