بۆ بەدەستهێنانی بیانیچ بارسا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

وەرزش

27/05/2020     ژمارەی بینراو 478

راچڵەکین- سپۆرت

 

تادێت پەیوەندی کردنی ئەستێرەی بەرازیلی ئارتۆر میلۆ بە یانەی یوڤانتۆسەوە زیاتر لە راستی نزیکدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەکانی یانەی بەرشلۆنەوە بۆ کڕینی میرالیم بیانیچی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵ، ئیدارەی بارسا دەیەوێت ئەستێرەکەی هێڵی ناوەندی بفرۆشێت بۆ ئەوەی شوێن بۆ بیانیچ بکاتەوە لە پێکهاتەکەیدا.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە ئارتۆر نایەوێت یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت و دەیەوێت لە پێناوی شوێنەکەیدا لە پێکهاتەی سەرەکی بجەنگێت.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن