زیپکە
ڕاچڵهكین-
دەرکەوتنی زیبکە لە هەموو تەمەنێک دا هۆکاری زۆرە لەوانە تێک چوونی هۆرمۆنەکان، پاک ڕانەگرتنی پێست ، هەوکردن ، گیرانی کوونی پێست ، کۆبوونەوەی چەوری ، بەڵام هەندێک خواردن هەیە کە ڕەنگە ببنە هۆی زیادکردنی زیپکە یان کەم بوونەوەی، لهم بابهتهدا دكتۆر کامەران پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین و خراپترین جۆرهكانی خۆراك بۆ زیپكه ڕوون دهكاتهوه.
خراپترین جۆرەکانی خۆراک بۆ زیبکە :
1-شیرینی و کاربۆهێدارتی دەستکاری کراو : وەک ئیشی هەویر ، پاقلاوە ، برنجی سپی چونکە دەبنە هۆی زیاد ڕژاندنی ڕێژەی ئەنسولین کە یارمەتی بەرز بوونەوەی هۆرمۆنی ئەندرۆجین دەدات کە دەبێتە هۆی زیبکە و عازەبە.
2- شیر : بە تایبەت شیری تەواو چەوری ، میکانیزمەکەی نەزانراوە ، ڕەنگە بە هۆی زۆری هۆرمۆنی گەشە بێت لە ناو شیری مانگا ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینیەکان کە دەبنە هۆی زیاتر پێک هێناننی هۆرمۆنی گەشەی لە ئەنسۆلین ، هەروەها ساردەمەنی و پاودەری پڕۆتین .
3- فاست ڤوود : وەک هەمپەرگر و پیتزا .
4- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا - شەش وەک دۆشاو و زەیتی خورما ، زەیتی سۆیا ، گوڵەبەڕۆژە .
5- نەستەلە : یەکێکە لەو خواردنانەی عازبە واتە ئەکنی زیاد دەکات بەڵام تا ئێستا نازانرێت بە هۆی کاکاوی ناو نەستەلەکەیە یان شیرەکەی ناوی.
6- ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی ههستیاری : بۆ نموونە ئەگەر کەسێک ههستیاری بە شیر یان هێلکە هەبێت ، دوای خواردنیان پێستەکە سوور دەبێتەوە و دەخورێت و هەودەکات بۆیە دەبنە هۆی زیبکه .
- باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ زیبکە و عازەبە :
1-سەوزە و میوەی ڕەنگ جیاواز بە تایبەت میوە و سەوزە خۆماڵیەکان .
2- چای سەوز .
3- زەردچەوە : بەکاربهێنرێت لە ناو خواردن ڕۆژانە .
4- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ وەک ماسی سەلموون ، بادام ، گوێز .
5- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A، E ، D :وەک سەوزە و میوەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و زەرد بۆ ڤیتامین A و بادام و بڕۆکلی و فستق و بندق بۆ ڤیتامین E.
6- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە زینک :وەک پاقلەمەنیەکان ، دانەوێڵەتەواوەکان ، بڕۆکلی ، سپێاخ ، فاسۆلیا .
7-ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە دژەئۆکسانەکان وەک میوە و سەوزە گەڵاتۆخەکان ، دەنکی کەتان بە هاڕاوی لە ناو خواردن ، تۆی شیا .
8- پڕۆبایوتێکەکان :وەک ماستی بێ سەرتوێژ ، ترشیاتی زەرد .