منداڵ
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له یه‌كێك له ویستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هندستان تۆماركراوه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت منداڵێك ده‌یه‌وێت دایكی خه‌به‌ر بكاته‌وه له‌كاتێكدا دایكی مردوه به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هندستان.
ئه‌م دایكه ته‌مه‌ن 35 ساڵه به‌هۆی تینوێتی و برسێتیه‌وه گیانی سپاردوه به گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و شایه‌ت حاڵانه‌ی له ویستگه‌ی "موزه‌فه‌ر بور" وون له ویلایه‌تی " بیهار" له باكوری هندستان.
ئه‌ربینا خاتون له ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی گیانی سپارد كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته تایبه‌ت به‌و كرێكارانه ئاماده‌ی كردوه كه كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان.