راچڵەکین-
نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند، سەردانیکردن بۆ لای نەخۆش قەدەغەیە و بە هیچ جۆرێک رێگەی پێ نادرێت و پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنمایەکان بن.
نەخۆشخانەی شۆرش لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت:".سەردانیکردن بۆ لای نەخۆش رێگەی پێ نادرێت و .ھاوڵاتیان لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ بەشەکانی نەخۆشخانەی شۆرش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر یاخود پشکنین، پێویستە پابەندی رێنمایەکان بن دەمامک بەکاربێنن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:" بە بێ بەکارهێنانی دەمامک رێگە بە چونەژورەوەی ھیچ کەسێک نادرێت".
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان (٥٦٦) کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.