ئاگادارییەك ئاراستەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دەكرێت

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 369

راچڵەكین

هۆبەی بەشە ناوخۆییەكان لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكان، داوایان لێدەكات كەلوپەل و پێداویستییەكانیان ببەنەوەو ئەستۆپاكیش پڕبكەنەوە.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە،" ئاگاداری خۆێندكارانی نییشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگاكەمان دەكەینەوە، لە بەرواری ٢٠٢٠⁄٥⁄٣١ یەكشەممە، دەتوانن سەردانی بەشە ناوخۆییەكان (كچان و كوڕان) بكەن و كەلوپەل و پێداویستیەكانیان لە بەشە ناوخۆییەكان ببەنەوە".

هۆبەی بەشە ناوخۆییەكان لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، داواشی لەو خوێندكارانە كردووە، بەمەبەستی بردنەوەی كەلوپەلەكانیان لە بەشە ناوخۆییەكان، لە كاتكۆ ٩ی بەیانی بۆ ١ی پاش نیوەڕۆ سەردان بكەن، بەو مەرجەی خوێندكارەكە خۆی ئامادە بێت و باجی پەیمانگای پێ بێت و ئەستۆپاكییش بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن