بە بەڵگە.. بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەربڕی

عێراق

29/05/2020     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین

وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر رەوانەكردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان نیشاندەدات و كۆی پارەكەش دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی كە رۆژی 24-5-2020 بە واژۆی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بڵاوكراوەتەوە، بڕیاریداوە رێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ رەوانەكردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێم، لەدوای سەردانەكانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دێت كە تیایدا چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كرد بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن