نرخی دۆلار دابەزی

ئابوری

03/06/2020     ژمارەی بینراو 9996

راچڵەكین-

نرخی 100دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بە 123 هەزارو 650 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكراوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە،نرخی 100دۆلار بە 124 هەزارو 250 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا.

حاجی کامەران عەلی، خاوەنی نووسینگەی هێرۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 نرخی دراوەكان لەشاری سلێمانی بەمشێوەیە مامەڵەیان پێوەكراوە:

100دۆلار بە 123 هەزارو 650 دیناری عیراقییە.

100یۆرۆ بە 136 هەزار دیناری عیراقییە.

100پاوەن بە 152هەزار دیناری عیراقیە.

100دۆلار بەرامبەر 730 لیرەی تورکییە.

100دۆلار بەرامبەر 1ملیۆن و 750 هەزار تمەنی ئێرانییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن