لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

03/06/2020     ژمارەی بینراو 16451

لاهور شێخ جەنگی

راچڵەكین-

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هاوخەم و پشتیوانی كاسبكارانی كوردستانن و هەوڵیانداوە بەزووترین كات دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.

لاهور شێخ جەنگی، لەجریوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەژیانی سەختی ئەمرۆژانەی كاسبكارانی كوردستان تێدەگەین، هاوخەم و پشتیوانیانین."

دەشڵێت:" هاوكار دەبین و هەوڵمانداوە بە زووترین كات دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوەو ئەم ماندوونەناسانەی كوردەواری بەرەچاوكردنی خۆپارێزییە تەندروستییەكان بگەڕێنەوە سەر كارو كەسابەتی خۆیان."

بڵاوكردنەوەی ئەو پەیامەكە لەكاتێكدا دێت، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا لەكاتكۆ 18:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ كۆتایی بێت و  17 رێنمایی نوێی دەركرد تایبەت بەئاساییكردنەوەی ژیانی هاوڵاتیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن