عێراق .. 672 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆماركردنی 672 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو گیانلەدەستدانی 15 توشبووش رادەگەیەنێت، بەمەش كۆی توشبووان لە سەرانسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە 8 هەزارو 800 كەسی تێپەڕاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 672 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 363 حاڵەت بە تەنها لەشاری بەغدا بووەو حاڵەتەكانی دیكەش لە شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 15 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە 8 حاڵەت لە بەغدا، 2 حاڵەت لە سلێمانی و 5حاڵەتیش لە شارەكانی باشوور تۆماركراون.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 8 هەزار و 840 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 4 هەزار و 338 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 271 كەس بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن