كیسی هێلكهدان
ڕاچڵهكین-
کیسی هێلکەدان بریتیە تێکچونی هۆرمۆنەکان لە ئافرەتاندا، بەگشتی لەتەمەنی ۱٥ بۆ ٤٤ ساڵیدا ڕودەدات، ئهو ئافرەتانەی توشی کیسی هێلکەدا دەبن ڕەنگە لەکاتی خۆیدا نەکەونە سوڕی مانگانەوە و دوابکەوێت ، وە قورستر دەبێت بۆیان تا دووگیان ببن، دكتۆره .سۆزان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا دیارترین هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم نهخۆشییه ڕوون دهكاتهوه.
هێلکەدان دەکرێت توشی کۆمەڵێک کیسی ورد بێت کە بە شلە پڕکراوەتەوە و لەم کاتەدا کرداری هێلکە تەقاندن لە هێلکەدانەوە ڕوونادات، لە ٪۷۰ ی ئهو ئافرەتانەی ئهم حاڵەتەیان هەیە هیچ نیشانەیەکیان نیە و نازانن.
لە نیشانەکانی توشبوون بە کیسی هێلکەدان:
بەگشتی پێویستە دوو یان زیاتر لەم نیشانانەت هەبێت
1-ناڕێکی سوڕی مانگانە:
دواکەوتن و ناڕێکی لە سوڕی مانگانەدا یەکێک لە نیشانە هەرە باوەکان، بۆنمونە ئهگەر سوڕی مانگانەکانت ۳٥ ڕۆژیان زیاتری بەین بێت، لە ساڵێکدا لە ۹ جار کەمتر بکەویتە سوڕی مانگانە، وەخوێنی سوڕی مانگانەت زۆربێت.
2-بەرزی ڕێژەی ئهندرۆجین:
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی نێرینە ، کە ڕەنگە ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی جەستەیی وەکو، زیادبوونی مووی لەش و دەموچاو، دروستبوونی زیپکەیەکی زۆر، ڕوتانەوەی قژ.
دروستبوونی چەند کیسێک لە هێلکەدان:
هێلکەدانەکان ڕەنگە گەورە ببن و کیسی تێدا دروست ببێت کە دەوری هێلکەکان دەدەن، سەرەنجام هێلکەدان بەباشی کاری خۆی ناکات وەنیشانەکان بەگشتی قورستر و توندتر دەبێت ئهگەر کەسەکە کێشی زۆربێت.
هۆکارەکانی توشبوون بە کیسی هێلکەدان، هۆکارە سەرەکییەکەی نەزاندراوە ، بەڵام لەو فەکتەرانەی کە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت:
1-زۆر ڕژانی ئهنسۆلین لە لەش کە هۆرمۆنێکە لە پەنکریاس دروست دەبێت و ڕێگە بە خانەکان دەدات شەکر بەکاربهێنن، ئهگەر خانەکان بەرگریکار بوون بەرامبەر کاری ئهنسۆلین ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەبێتەوە و ئهمەش وادەکات لەش بڕێکی زیاتر لە ئهنسۆلین دروست بکات، کە ئهم ڕێژە ئهنسۆلینه بەرزە دەبێتە هۆی زیادبوونی دروستکردنی ئهندۆجین، بەمەش کێشە لە کرداری تەقاندنی هێلکە لە هێلکەدان دروست دەبێت.
2-هەوکردنێکی کەم بۆ ماوەیەکی درێژ:
ئهمە یدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەرزبوونەوەی مارکەرەکانی بەرگری لە لەش، ئهمەش هانی خراپترکردنی لایەنەکانی تری کیسی هێلکەدان دهدات و ڕێژەی دروستکردنی ئهندۆجین زیاتردەکات، کە ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن.
3- بۆماوەیی: هەندێک تاقیکردنەوە دەریان خستووە کە بوونی هەندێک جینات ڕەنگە ببێتە هۆی کیسی هێلکەدان.
4-بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئهندرۆجین: هێلکەدانەکان بەشێوەیەکی ناسروشتی ڕێژەیەکی بەرز لە هۆرمۆنی نێرینه دروست دەکەن و ئهمەش دەبێتە هۆی زیپکە و زیادبوونی موو .
کاریگەییە خراپەکان کە PCOS لەسەر لەش دروستی دەکات
1-دواکەوتن و بە زەحمەت دووگیانبوون، توشبوون بە شەکرە و زەخت بەرزی لەکاتی دووگیانی.
2- منداڵ لەبارچوون، یا منداڵبوونی پێشوەخت.
3- هەوکردنی جگەر کە بەهۆی کۆبونەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە چەوری لە جگەردا ڕودەدات.
4- بەرزبوونەوەی زەخت و شەکرە و چەوری کۆلیسترۆل و چەوری سیانی کە یٔەمەش مەترسی توشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری ۲ زیاتردەکات.
5- تەنگەنەفەسی لەکاتی خەوتندا
6-خەمۆکی، قەلەقی و گۆڕانکاری لە شێوازی نان خواردندا
7-بوونی خوێنێکی ناسروشتی لە منداڵدانەوە و دروستبوونی کێشەکانی منداڵدان.
چی کاتێک پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت؟
پێویستە دکتۆر بتبینێت کاتێک گۆڕانکاری و ناڕێکیت لە سوڕی مانگانەدا بەدی کرد، وە کاتێک کە دووگیان بوونت دواکەوت و کێشەت هەبوو، وە هەرکاتێک نیشانەکانی بەرزی یٔەندرۆجین هەبوو وەکو زیپکە، مووی زیادە، قژ ڕوتانەوەیەکی زۆر.