بارسا پێکانی مێسی راگەیاند

وەرزش

05/06/2020     ژمارەی بینراو 457

راچڵەکین- سپۆرت

یانەی بەرشلۆنە، ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە تووشی پێکانێک بووە لە رانیدا و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بارسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە پێکانەکەی مێسی مەترسیدار نییە و بۆ ماوەیەکی زۆر دور ناکەوێت، بەڵام کاتی گەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکان ئاشکرا نەکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی ١١ی ئەم مانگە یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەستپێ بکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن