راچڵەکین- سپۆرت
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دژی کوشتنی پیاوێکی رەش پێست بە دەستی پۆلیس، ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەمریکا دژی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە قسەی کرد و دەڵێت: "هیچ مۆراڵێک لە جەستەی ئەودا نییە".
مایکڵ برادلی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەمریکا لەبارەی ترەمپەوە دەڵێت: "ئێمە سەرۆکێکمان هەیە کە کەسێکی بەتاڵە، یەک مۆڕاڵ لە جەستەی ئەودا نییە، هیچ تایبەتمەندییەکی سەرکردەی تێدا نییە".
برادلی پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٧-دا رەخنەی لە ترەمپ گرتبوو، ئەوەش دوای ئەوەی گەشتکردنی ئەمریکا لە موسڵمانانی حەوت وڵات قەدەغەکرد, برادلی لەسەر ئەو بڕیارە وتبوی: "شتێکی شەرمەزارکەر و خەمناکە".