ههڵامهتی هاوینه
ڕاچڵهكین-
چەند حاڵەتێکی بەردەوامی بێزارکەر وەکو بەردەوام ئاو هاتن لە لووت، ڕووشانی قوڕگ، وە هەندێک جار کۆکە. لە کاتێک پلەی گەرمای دەرەوە لە سەروی ٤٠ سیلیسیزی له وهرزی هاویندا توشی مرۆڤ دهبێت، دكتۆر رەوەند کامەران پسپۆری نەشتەرگەری قوڕگ، لووت و گوێ ڕونی دهكاتهوه ئایا ئهم حاڵهته تهنها ههڵامهته یان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه؟
ئایا ئەم حاڵەتە هەڵامەتی سەرمابونە؟
نەخێر، هەڵامەتی سەرمابون هۆکارەکەی پەتایەکی ڤایرۆسیە لە هەر چوار وەرزی ساڵ دووبارە دەبێتەوە ماەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێ و لە ٢-٣ ڕۆژی یەکەم گواستنەوەی خێرایە
ئەی ئەم حاڵەتە لە چیەوە تووشم بووە؟
ئەم حاڵەتە هەستیاریە (حەساسیە) تەنها لە وەرزی هاوینە، هۆکارەکەی هەڵاڵەی گژو گیا، و گۆڕانی هەوا، و ئامێری سارد کەرەوەی بە شێوەکی ڕاستەوخۆیە.
نیشانەکان چین؟
بەردەوام ئاو هاتن لە لووت، تێزانی قوڕگ و لووت، ڕووشانی قوڕگ، خورشتی چاو، و پژمینێکی زۆر.
دەبی کۆرۆنا نەبی؟
نەخێر، نیشانە هەرە سەختی کۆرۆنا تایەکی زۆر و تەنگە نەفەسی و ئازاری جەستەیە.
کێن ئەوانەی زیاتر تووش دەبن؟
زیاتر لەو گەنجانەی لە نێوان تەمەنی ١٢ بۆ ٢٥ ساڵین
چارەسەر چیە؟
باشترین چارەسەر خۆ پاراستنە لەو هۆکارانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، ئەگەر گەیشتە حاڵەتێک زۆر بێزار بووی و ئازاری سەری لەگەڵ بوو تکایە سەردانی ڕاوێژکاری قوڕگ و لووت و گوێ بگە.