راچڵەکین- سپۆرت
دوای زیاتر لە سێ مانگ لە راگیرانی بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیارە ئەمڕۆ یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا "لالیگا" دەستپێ بکاتەوە.
ئەوەش بە یاریی نێوان هەردوو یانە ئەنەدەلوسییەکە سیڤییا و ریاڵ بیتیس کە بڕیارە کاتژمێر ١١ی ئەمشەو ئەنجامبدرێت. سەرجەم یارییەکانیش بەبێ هاندەر دەبێت.
پێش راگرتنی یارییەکان، ٢٧ گەڕی خولەکە ئەنجامدرابوو و یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی ٥٨ خاڵ یەکەمی ریزبەندی گرتبوو و ریاڵ مەدریدیش بە ٥٦ خاڵ دووەمە.