راچڵەکین-
په‌رله‌مانتارێکی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عیراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژه‌یه‌كیان ئامادەکردووە، تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بخەنە سه‌ر به‌غدا. دەشڵێت:" هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حساب بانقی خۆی هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌كه‌ی له به‌غداوه بۆ بێته سه‌ر حسابه‌كه‌ی، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هیچ گره‌نتییه‌ك نییە".
رێبوار کەریم، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخەینە سەر بەغدا، خیانه‌ت نییه خۆ حكومه‌تی هه‌رێم دائیره‌ی دابەشکردنی مووچه نیه، ئێستا بۆچونێك دروستبووه له ناو حكومه‌تی هه‌رێم، كه نایه‌وێت ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، چونكه نرخی نه‌وت به‌رزبووەته‌وه".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی چه‌ند مه‌رجێكی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاند، له ڕۆژی 19/5 نوسراوێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، كه ئه‌گه‌ر به‌م مه‌رجانه ڕازیبێت، ئه‌وا بڕی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێڕێت، ئه‌وه بوو حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به‌په‌له وه‌ڵامی دایه‌وه، كه "به‌ڵێ ڕه‌زامه‌ندم"، له ماوه‌ی مانگێكدا وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌غداد داوایكردووه ڕێكه‌وتن ده‌كرێت. دواتر له ڕۆژی 24/5 دا، بڕی ئه‌و پاره‌یه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 1ی دابه‌شكردبوو. ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و مووچه‌یه دابه‌شكرابوو، و ئه‌و پاره‌یه‌ش هاتبوو بۆ مووچه‌یه‌كی تر، كه‌واته ده‌بوو له‌و پاره‌یه، كه بڕه‌كه‌ی 400 ملیار دیناره به نوسراوی فه‌رمی، و له‌و 400 ملیاره، ده‌بووایه ده‌ستبكرایه به دابه‌شكردنی مووچه.
"جارێ له‌ڕووی مه‌بده‌ئیه‌وه، ئه‌و پاره‌یه، پاره‌ی مووچه‌یه، پاره‌ی هیچ شتێكی تر نییه، به‌ڵام هه‌رێم به ئێمه ده‌ڵێت من ئه‌و قه‌رزه‌ی كه كردوومه، بۆ مووچه كردوومه، باشه، یه‌كه‌م ئایا قه‌رز چۆن ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاگادار بێت؟ نابێ حكومه‌ت دۆكیومێنتێكی ڕه‌سمی نیشانی خه‌ڵك بدات و بڵێت به‌م دۆكیومێنته من قه‌رزم كردووه و به‌م دۆكیومێنته قه‌رزه‌كه‌م دایه‌وه؟ دووه‌م قه‌رزی ده كه‌س، یانزه كه‌س كه‌متر، له پانزه ڕۆژدا ده‌ته‌وێت بیده‌یته‌وه له كاتێكدا قه‌رزی چه‌ندین ساڵ و چه‌ندین مانگی 1ملیۆن و 256 هه‌زار كه‌ست له‌لایه، كه‌چی ئه‌وه ناده‌یته‌وه. واته ئه‌مه چ عه‌قڵێكه كه پێیوایه قه‌رزدانه‌وه‌ی 10-11 كه‌س گرنگتره، له قه‌رزدانه‌وه‌ی 1 ملیۆن و 256 هه‌زار كه‌س. بۆیه من پێموایه ئه‌و بابه‌ته به‌و شێوازه نییه، ئه‌مان نایانه‌وێت بچنه ژێر باری ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه حه‌قی خه‌ڵكی كوردستانه." رێبوار کەریم وادەڵێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختده‌كاته‌وه و دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت به 30 ڕۆژ جارێك مووچه بدات، و ئێستا ئیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كات، خۆشبه‌ختانه ئێمه ئه‌و به‌ڕه‌یه‌مان له‌ژێر پێیان ده‌رهێنا، چونكه چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو و دوایان خستبوو، تا بزانن له به‌غداد بڕیارێك ده‌رده‌چێت له په‌رله‌مان ڕێگه بدات له حكومه‌ته‌وه، كه مووچه ببڕدرێت، ئێمه دوێنی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ماندا، كه حكومه‌تی عێراقی بۆی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سووره."
ئاماژەی بەوەشکردووە:" 400 ملیاره‌كه، خورا، تاڵانكرا، كه‌سیش نییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له دامه‌زراوه‌ی "ته‌شریعی" هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌كو دامه‌زراوه نه‌ك وه‌كو كه‌سه‌كان، كه‌س لێپرسینه‌وه ناكات. دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه لێپرسینه‌وه بكات، هیچ ده‌زگایه‌ك نییه بڵێت كوا 400 ملیاره‌كه؟ كه‌س نازانێت چۆن دیزه به ده‌رخۆنه كرا، تاڵانكرا؟."
ئەو پەرلەمانتارە بە هاووڵاتییان دەڵێت" هیچ متمانه‌تان به هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت. له نزیكترین چوونه‌وه‌مان بۆ به‌غداد، ئێمه به‌ڕه‌سمی ئه‌م داوایه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، وه ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌ماوه هیچ جۆره متمانه‌یه‌ك به حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی مووچه‌دا. تكاده‌كه‌م هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتمان بن، هێزه سیاسییه‌كان پاڵپشتمان بن. ده‌بێت مووچه بخه‌ینه سه‌ر به‌غداد، و له به‌غداوه هه‌موو كه‌سێك حسابێكی بانكی بۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بگاته هه‌ندێك ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، به ته‌واوه‌تی تاڵانی ده‌كه‌ن".