راچڵەکین- سپۆرت
سڤین گۆران ئەریکسن، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، داوای لە کیڤن دی برۆین و رەحیم ستێرلینگ کرد لە مانچستەر سیتی بمێننەوەو ریاڵ مەدرید رەتبکەنەوە.
لەلێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەریکسن دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە دی برۆین و ستێرلینگ دەتوانن بۆ ریاڵ یاریی بکەن. بەڵام شتێکی خراپ دەبێت بۆ ئەوان".
وتیشی: "هیوادارم ئەوان لە ئینگلتەرا بمێننەوە، چونکە ئەگەر تەماش بکەن، ساڵانێکی زۆر پرێمەرلیگ باشترین خولکی جیهانە".
روونیشیکردەوە: ئەگەر لە خولی ئیسپانی ریاڵ یان بارسا نەبێت کێ ئارەزووی هەیە دانیشێ بەدیار یارییەکانی ترەوە؟ لە خولی ئەڵمانیش ئەگەر دۆرتمۆند و بایرن میونیخ نەبێت کێ سەیری یارییەکانی دیکە دەکات؟ بەڵام لە پرێمەرلیگ هەموو یارییەکان بەهێزن و هەموو یانەیەک دەتوانێت لە یانەکەی تر بباتەوە.