راچڵەکین-
بەرپرسی ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ناوی كاندیدانیان بۆ پۆستەکانیان بۆ کابینەی نۆیەم بۆ خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ناردووە، لە لایەن ئەوانەوە یەکلاییدەکرێنەوە. راچڵهكین بهشێك له ناوی كاندیدانیان بڵاودهكاتهوه.
کاوە عەبدوڵا، ئەمڕۆ دووشەممە 15-6-2020 لە لێدوانێکدا بە راچڵەکین-ی راگەیاند:" ئێمە و پارتی رێککەوتنێکمان هەبووە لەسەر پۆستەکان، بۆیە ئەو پۆستانە هەر دادەندرێن، بەڵام کاتەکەی نازانم بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستادا کە بارودۆخەکە بە هۆی کۆرۆناوە ئاڵۆز بووە".
سەبارەت بەوەی کە چەند ناوێک بڵاوکراوەتەوە لە چەند پێگهیهك و وێنهكی لای راچڵهكین-ه، كاوه عهبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد:" ئێمە ژمارەیەک ناومان ناردووە بۆ خانەی راپەڕاندن و ئەوان یەکلایی دەکەنەوە بۆیە نازانین کاندیدی پۆستەکان کامانەن تاکو دانەنرێت".
سەبارەت بە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی كه پشكی گۆڕانه له كابينهی نۆیهم بهپێی رێككهوتنیان لهگهڵ پارتی، بهرپرسی ژووری حكومهتی گۆڕان بۆ راچڵهكین، وتی:" ئەو پۆستە وەک خۆی ماوەتەوە و پشکی گۆڕانە لە کاتی دانانی پۆستەکاندا ئەویش دادەندرێت، کاندیدیشمان بۆ ئەو پۆستە ناردووە، "بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات".
بهپێی رێککەوتنی گۆڕان و پارتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، گۆڕان ژمارەیەک پۆستی لەو كابینەیە بەردەکەوێت، بەڵام تا ئێستا تەنها حەوت پۆستی وەرگرتووە.
گۆڕان لە کاتی بەشداریکردنی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ماوەی ساڵێكی وەك ئەزموون دیاریكرد بۆ هەڵسەنگاندن و چاكسازی بەشداربوونی لە كابینهی نۆ و ئەگەری بڕیاردان لەبارەی مانەوە یاخود كشانەوە لە حكومەت.