بەهۆی كۆرۆناوە دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بۆ نیسانی ٢٠٢١ دواخرا

هەمەڕەنگ

16/06/2020     ژمارەی بینراو 521

راچڵەكین-

مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار كە گرنگترین خەڵاتی بواری سینەمایە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ نیسانی ٢٠٢١ دواخرا.

ئەكادیمیای زانست و هونەری سینەما لە روونكردنەوەیەكدا ئەوەی ئاشكرا كرد، ٩٣مین مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار كە بڕیاربوو لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١دا ئەنجامبدرێت، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ دواخراوە.

لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ماوەی تۆمار كردنی كاندیدەكانی ئۆسكار بۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ درێژكراوەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریكا بڵاوبووەتەوە و بەهۆی ئەو رێوشوێنانەشی بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراونەتەبەر بەرهەمهێنانی فیلم وەستاوە.

كۆتا جاریش كە مەڕاسیمی دابەشكردنی ئۆسكار دواخرابێت لە ساڵی ١٩٨١دا بوو كە بەهۆی هەوڵدان بۆ تیرۆر كردنی سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا رۆناڵد رەیگن، مەڕاسیمەكە بۆ ماوەی ٢٤ كاتكۆ دواخرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن