راچڵه‌كین-
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، دیمه‌نی خاپووركردنی په‌ناگه و ئه‌شكه‌وته‌كانی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-پڵنگ-دا كه له ناوچه‌ی هه‌فتانین له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری فه‌ڕمی تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتووانه درێژه‌ی هه‌یه".
له بڵاوكراوه‌كه‌دا دیمه‌نی خاپووركردنی حه‌شارگه، په‌ناگه و ئه‌شكه‌وته‌كانی په‌كه‌كه له لایه‌ن كۆماندۆكانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و، هاتووه؛ ''كۆماندۆكانمان كه بێ وچان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن، یه‌ك به یه‌ك حه‌شارگه، په‌ناگه و ئه‌شكه‌وته‌كانی په‌كه‌كه له هه‌فتانین خاپوور ده‌كه‌ن''.
هه‌روه‌ها میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌چه‌ندین لاوه گورزیان له هێزه كۆماندۆكه‌ی توركیا وه‌شاندووه‌و كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیایان راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا.