شارەزوور.. وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری دەكرێت

کشتوکاڵ

19/06/2020     ژمارەی بینراو 666

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی شارەزوور رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەسایلۆی سەیدسادق دەستدەكرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 6 هەزارو 600 تۆن گەنم لەسنوورەكە وەردەگیرێت. 

عەبدولكەریم عارف، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی شارەزوور، بە راچڵەكین- ی  ڕاگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، فەرمانگەكەمان پسوڵەی پشتگیری بۆ جوتیارانی سنوورەكە دەكات بەمەبەستی رادەستكردنی بەرهەمەكانیان بە سایلۆی سەیدسادق.

وتیشی:" ئەمساڵ لەسنووری شارەزوور رووبەری 68 هەزارو 953 دۆنم لە 47 گوند بە گەنم داچێندراوە، كە بەرهەمی هەزارو 784 جوتیارە.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی شارەزوور باسی لەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ هەر دۆنمێك زەوی كشتوكاڵی، تەنها 96 كیلۆ گەنم وەردەگیرێت و كۆی ئەو بەرهەمەشی كە لە جوتیارانی سنووری شارەزوور وەردەگیرێت، بریتییە لە 6 هەزارو 668 تۆن گەنم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن