راچڵەکین- کامەران کەریم
هاووڵاتییانی قەزای سەیدسادق ئاگادار دەکرێنەوە ئەو فۆرمەی بە ناوی دابینکردنی هاوکاری بۆ کەمدەرامەتان بە هاووڵاتییان پڕدەکرێتەوە، بۆ پێدانی خۆراک نییە و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە ڕاچڵەکین-ی ڕاگەیاند:" ئەو فۆڕمەی ئێستا له بازار هه‌یه و بازرگانی پێوه ده‌کرێت، تەنها بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر هەژارەکان و لە ئێستەدا هیچ بەڵێن و بڕیارێکی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە بۆ پێدانی پارە یان خۆراک".
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ووتیشی:" ئێستا قائمقامێتی قه‌زای سەیدسادق له ڕێگه‌ی لیژنه‌کانیه‌وه کڕین و فرۆشتنی له ناو دوکانه‌کانی فۆتۆکۆپی و شوێنه‌کانی تر قه‌ده‌غه‌کردوه، هه‌ر که‌س و خاوه‌ن شوێن و دوکانێک ئه‌م کاره بکات و قه‌ره‌باڵغی دروست بکات شوێنه‌که‌ی داده‌خرێت و سزا ده‌درێت".