هەولێر.. گۆڕانكاری لەچەند پۆستێكی پۆلیسدا دەكرێت

کوردستان

23/06/2020     ژمارەی بینراو 420

راچڵەكین

لە هەولێر گۆڕانكاری لە 22 پۆستی پۆلیسی ئەو پارێزگایەدا دەكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمیش رەتیدەكاتەوە گۆڕانكارییەكە پەویەندی بە ململانێی حزبییەوە هەبێت و رایگەیاند، ئەگەر پێویست بكات گۆڕانكاری لە پارێزگاكانی دیكەشدا دەكەین.

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیاری گۆڕانكاری لە 22 پۆستی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا كراو لە ماوەی دوو رۆژدا دەست بە ئاڵوگۆڕی پۆستەكان دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پێویست بوو بەردەوام دەبن لە گۆڕانكارییەكان و رەنگە لە پارێزگاكانی دیكەش گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا بكەین.

لیوا بەختیار بابان رەتیشیكردەوە گۆڕانكارییەكان پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ململانێی حیزبییەوە هەبێت، وتی:" بەڵكو گۆڕانكارییەكی یاسایی و كارگێڕییەو رەچاوی توانا و شارەزایی كراوە".

میدیاكانی نزیك لە پارتی ناوی ئەو پرۆستانەیان بڵاوكردووەتەوە، كە گۆڕانكاریی تێدا كراوەو 22 پۆستی پۆلیسی گرتووەتەوە، كە ئەمانەی خوارەوەن:

-  عەمید بەختیار عەزیز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر، گواسترایەوە سەر میلاكی دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

- عەمید هەندرێن خەسرۆ عەبدولحەمید، بە بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستنیشانكرا.

- عەمید نبیل سەباح محەممەد، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژهەڵات)، گواسترایەوە سەر  میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ.

- مقەدەم رێبوار عەبدولڕەحمان محەممەد، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژهەڵات) دەستنیشانكرا.

- عەمید فەرمان فازڵ هادی، بە بەڕێوەبەری  پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر دەستنیشانكرا.

-  عەقید عیزەدین نەجمەدین محەممەد، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژئاوا)ی هەولێر دەستنیشانكرا.

- عەقید فەخرەدین نووری مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەنكاوە، گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر.

- موقەدەم سامی ئەبوبەكر محەممەد، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنكاوە دەستنیشانكرا.

- موقەدەم هێرش خالید نوعمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر.

- موقەدەم ئاژەر نوورەدین هەركی، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دەستنیشانكرا.

-  عەقید سامان عەبدوڵڵا خدر، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر.

- موقەدەم كاروان مامەند ئیبراهیم، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی بەرگریی شارستانی هەولێر.

-  موقەدەم دلێر خالید سەعید، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی دەشتی هەولێر دەستنیشانكرا.

- عەقید ئوسامه سدیق عەلی، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی ئامێرسازیی هەولێر.

- عەقید تارق عەبدولڕەحمان عەباس، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن گواسترایەوە سەر میلاكی دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

- عەقید كاكل حەمەدەمین محەممەد لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن دەستنیشانكرا.

- موقەدەم سۆران مەحموود برایم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانیی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر.

- موقەدەم بارزان سەلیم قادر، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانیی هەولێر دەستنیشانكرا.

- عەمید جەمیل حەمەدەمین سلێمان، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی پۆلیسی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بێ پایە.

- رائید بەیار سیامەند حەسەن، بە بەڕێوەبەری بەشی یاسایی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانكرا.

- رائید ئەحمەد سەردار محەممەد، لە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم، وەك بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستنیشانكرا.

- رائید حەسەن ئیحسان حەسەن، بە بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری پۆلیسی هەولێر دەستنیشانكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن