هاوڵاتیه‌كی عێراقی له‌ته‌نیشت ته‌رمی باوكیه‌وه گله‌ی له كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی گه‌نجێكی عێراقی بڵاوبۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له ته‌نیشت ته‌رمی باوكیه‌وه‌یه و به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ت تیمی ته‌ندروستیه‌وه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گه‌نجه ده‌مامكێكی به ده‌میه‌وه به‌ستوه و ده‌ڵێت" ئێمه له ناوچه‌ی شه‌عبین له به‌غداد و باوكم دوای 13 ڕۆژ له توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژه گیانی له‌ده‌ستداوه"
ده‌شڵێت" په‌یوه‌ندیمان به تیمی پزیشكی و فریاكه‌وتنه‌وه كرد به‌ڵام كه‌س نه‌هات به هانامانه‌وه ته‌نانه‌ت ته‌رمی باوكیشم ببه‌م بۆ ناشتن، ئێستا نازانم چی بكه‌م و ناچارم له ماڵه‌وه بینێژم"