ڤیدیۆیه‌ك ساتی ئه‌و تاوانه ئاشكرا ده‌كات كه پیاوێك به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه
ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له كامێراكانی چاودێری له گوندی "میت عه‌نته‌ر" له ناوچه‌ی ته‌لخا له ده‌قهلیه له میسر چركه ساتی ئه‌و تاوانه‌ی تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رامبه‌ر ئیمان عادل ئه‌نجامدراوه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پلانی بۆ دانرابوو.
هاوسه‌ری ئیمان ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ژنی دووه‌م بهێنێته‌وه، ژنه‌كه‌ی داوای جیابونه‌وه و وه‌رگرتنی مافه‌كانی خۆی لێ‌كرد، بۆ رزگاربوون له ماره‌یی و مافه‌كانی، پیاوه‌كه پلانێكی دان تا ژنه‌كه‌ی تاوانبار بكات.
ئیمان عادل، كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی دانیشتووی گونی گوندی "میت عه‌نته‌ر" له ناوچه‌ی ته‌لخا له ده‌قهلیه له‌باكوری میسر بووه ، ناكۆكیی نێوان ئه‌م ئافره‌ته و مێرده‌كه‌ی زۆر ئاڵۆز بووه وئه‌و كاته‌ی ئیمان پێی زانیوه هاوسه‌ره‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكاته‌وه ، هه‌ربۆیه داوای جیابونه‌وه كردووه و رازی بووه به‌وه‌ی ژیانی بۆ به‌خێوكرنی منداڵه‌كانی و ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ته‌رخان بكات.
ماڵی باوكی ئیمان داوایان له كوڕه‌كه كردووه هه‌رچی زووه مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه بكات و مافه یاسایی و داراییه‌كان بدات به كچه‌كه‌یان، ئه‌م داواكارییه‌ش بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه بكوژرێت به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا كوڕه‌كه به‌نیازی كوشتن نه‌بووه، به‌ڵكو به‌نیازی ئابڕووبردنی ژنه‌كه‌ی بووه.
بۆئه‌وه‌ی له پاره و ماره‌یی رزگاری بێت، كوڕه‌كه، كه خاوه‌نی دوكانێكی جلوبه‌رگ بووه، پیلانێكی داناوه و بڕێك پاره‌ی داوه به شاگرده‌كه‌ی تا شه‌وێك بچێته‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی و په‌لاماری بدات و لاقه‌ی بكات، كوڕه‌كه وای داناوه كه له‌وكاته‌دا خۆشی بچێته‌وه به‌سه‌ر دیمه‌نه‌كاندا و ئه‌وكاته‌ش تاوانی شه‌ره‌ف بخاته پاڵ ژنه‌كه‌ی و له‌و رێگه‌یه‌وه له ماره‌یی و پاره‌ی داواكراو رزگاری ببێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان خۆی نه‌داوه ده‌ستی شاگردی هاوسه‌ره‌كه‌ی له تاوانه‌كه به جۆرێكی تری لێ دیپَت و شاگرده‌كه ده‌ست ده‌خاته قوڕگی ئیمان و ده‌یكوژێت.
له ڤیدیۆیی كامێرای چاودێریه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری ئیمان له‌ماڵه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێل ده‌ڕوات 15 خوله‌ك دوای ئه‌وه تاوانبار كه په‌چه‌ی پۆشیوه به ئاڕاسته‌ی ماڵی ئیمان ده‌رڕوات.
حسێن كه هاوسه‌ری ئیمانی ته‌مه‌ن 24 ساڵه واته هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا دانی به‌وه‌دا ناوه تاوانباری سه‌ره‌كیه و به هاوكاری شاگرده‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكات و ته‌واوی ئه‌م پلانه خۆی دایناوه.