راچڵەكین
كۆمپانیای ئاسمانیی توركیش ئێرلاین-ی توركی، بڕیاریدا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێبكاتەوە.
كۆمپانیاكە لە راگەیاندراوێكدا، خشتەی گەشتە ئاسمانییەكانی ئاشكراكردووە، بەپێی خشتەكەش، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزدا، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكاتەوە.
ئەو كۆمپانیا توركییەی بواری گەشتی ئاسمانیی، لەرۆژی 11ی ئەم مانگە دەستیكرد بە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكانی، ئەمەش دوای راگرتنی بۆماوەی دوو مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.