تۆپی پێ.. یانه‌ی یوڤێنتوس مانەوەی خۆی لە پێشەنگی Serie A پتەوتر کرد

وەرزش

27/06/2020     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین-

لە چوارچێوەی یارییەكانی ٢٨هەمین هەفتەی خولی ئیتاڵیا ناسراو بە ( Serie A)، یانەی یوڤێنتوس بە بردنەوەی (٤-٠) لە یانەی لێچی، پێشەنگی خۆی لە خولەكە پتەوتر کرد.

یانەی یوڤێنتوس لە چوارچێوەی یارییەكانی ٢٨هەمین هەفتەی خولی ( Serie A) لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لێچی کرد.

لە نیوەی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یانەی لێچی رووبەڕووی نەهامەتی بووە، دوای ئەوەی یاریزانی یانەکە، فابیۆ لوچیۆنیی بە هۆی لێدانێکی توند لە یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، رۆدریگ پنتاکور  بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوە لە نیوەی گێمی دووەمدا، بۆشایی زۆر لەنێو یاریزانانی یانەی لێچی دروست بوو.

دواتر یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، پاولۆ دیبالا لە خولەکەی ٥٣ی گێمی دووەمی یارییەکە، گوڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و داوی ئەوەیش ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس، کریستیانۆ رۆناڵدۆ  لە خولەکەی ٦٢دا بە لێدانێکی سزا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

پاشان یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی سێیەم و گۆڵی چوارەمیش لەلایەن یاریزان ماتیاس دیلیختەوە تۆماریکران.

بەمەیش یانەی یوڤێنتوس  (٤-٠) لە یانەی لێچی بردەوە و یارییەکەیش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

بە ئەنجامەیش یانەی یوڤێنتوس بە کۆکردنەوەی ٦٩ خاڵ، پێشەنگی خۆی لە خولی ( Serie A)دا، پتەوتر کرد و یانەی لێچی ٢٥ خاڵی هەیە و لە پلەی ١٨یەم دایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن