ناسۆری كلێنچكه
ڕاچڵهكین-
ناسۆری كلێنچكه، برینێكه له‌سه‌ر كلێنچكه‌ی مرۆڤ، سه‌روو كۆم له‌پشته‌وه، ده‌ست ئه‌كات به ئازار‌و وورده وورده زیاد ده‌كات، تا له پڕ ده‌ته‌قێت و دڵۆپێك یان زیاتر خوێناو یان جه‌راعه‌ت ده‌رده‌كات، دوای ئه‌مه بێده‌نگ ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی تر (چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، مانگێك، یان زیاتر) جارێكی‌تر به‌هه‌مان شێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئازار‌و جه‌راعه‌ت.
بۆچی پێی ده‌وترێت ناسۆر؟ چونكه برینێكه چاكنابێتهوهو هه‌موو جارێك هه‌ڵده‌داته‌وه، سه‌یری شوێنه‌كه بكه ده‌بینیت برینێكه كونێك یان زیاتری تێدایه‌و شوێنه‌كه ڕه‌قبوه.
هۆكاری دروستبونی:
به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌شوێنی ڕه‌قدا پێستی ئه‌و شوێنه بریندار ده‌بێت و ئه‌و تووك و چڵكه‌ی جه‌سته كه له‌و شوێنه‌دا كۆده‌بێته‌وه ده‌چه‌قێته پێسته‌كه‌و ده‌چێته ناوی و برینێكی درێژخایه‌ن دروستده‌كات كه چاكنابێته‌وه، ناوبه‌ناو ده‌ته‌قێ و جه‌راعه‌ت ده‌رده‌كات، هه‌ندێكجار كونی جه‌راعه‌ته‌كه ده‌گیرێت و ده‌بێت به دومه‌ڵ، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌هه‌موو كه‌سێكدا دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌كه‌سی توكندا.
خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر:
كلێنچكه شوێنێكی په‌نایه و زۆر كه‌م كه‌س پاكی ده‌كاته‌وه، هه‌رچی چڵك و پیسی جه‌سته هه‌یه ده‌كه‌وێته خواره‌و له‌و شوینه‌دا كۆده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی خۆشۆردنیشدا، پێویسته هه‌موو ڕۆژێك پاكبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك توشیش بووبوو ده‌توانێت ڕۆژانه پاكیبكاته‌وه‌و تووكبژێری بكات، له‌وانه‌یه چاكببێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا له‌ڕێگه‌ی پاككردنه‌وه لای دكتۆری تایبه‌ت و كوێركردنه‌وه‌ی كونهكان به‌ده‌رمانی تایبه‌ت وه‌ك فینۆڵ یان خه‌نه یان سوتاندن چاكده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌نه‌شته‌رگه‌ری ههڵدهكۆڵرێ و ئه‌نجامه‌كه‌ی باشتره، ئه‌گه‌ر بوویش بهدوومهڵ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرێت و دومه‌ڵه‌كه بكرێته‌وه.
له‌كاتی هه‌بوون یان هه‌ستكردن به‌م نه‌خۆشییه به‌په‌له سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن تاوه‌كو پشكنینی پێویستان بۆ بكات و چاره‌سه‌ربكات
لەم وەرزەی هاویندا ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی توشبونیان به ناسۆری كلێنچكه زۆره:
- ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن و ئارەقە دەکەن وەک شوفێرەکان (تەکسی، هێڵی دەرەکی - خەتی دەرەوەی شارەکان ، مەندوبەکان).
- ئەوانەی لەسەر کلێنجەکانیان دەدانیشن و لاردەبنەوە بۆ دواوە وەک فەرمانبەران و خاوەن کارەکان (دوکاندارەکان، پڕۆگرامەرەکان، سەرنشینانی ناو تەکسی و پاسەکانی هێڵە دەرەکییەکان).
- ئەوانەی موویان زۆرەو مووەکانیان ڕەقن و زۆر ئارەقە دەکەن.