روونكردنەوەیەكی گرنگ لەسەرۆكی پەرلەمانەوە لەبارەی پارێزبەندییەكەی سۆران عومەر

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 2921

راچڵەكین

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوەو سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، سەبارەت بەو نوسراوەی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان كە ئاراستەی پەرلەمانتار سۆران عومەر كراوە بۆئەوەی لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە ئامادەبێت، رایگەیاندووە، نوسراوەكەی دیوان بابەتێكی تەواو ئیداری و رێكارییە، سەرۆكی پەرلەمانیش جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی دەكاتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2020.

دەقی روونكردنەوەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن