گەنجێك بەهۆی دەستكاریكردنی چەك-ەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 763

راچڵەكین

گەنجێكی شوانكارە لە كوێستانەكانی حاجی ئۆمەران، بەهۆی دەستكاریكردنی چەك-ەوە، فیشەكێكی بەركەوت و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ 29-6-2020، گەنجێكی خەڵكی گوندی زەنگڵانەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، كە پیشەی شەوانكارە بووە، لەكاتی مەڕ لەوەڕاندن، بەهۆی دەستكاری چەكەكەی، فیشەكێكی لەدەست دەردەچێت و بەر جەستەی دەكەوێت، بەو هۆیەشەوە گیان لەدەستدا.

گەنجە شوانكارەكە ناوی ئەحمەد مینە نەبی، تەمەنی نزیكەی ۳۱ ساڵە، خێزاندارەو خاوەنی یەك منداڵە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن