چەكدارە دەستگیركراوەكانی حەشدی شەعبی ئازادكران

عێراق

29/06/2020     ژمارەی بینراو 543

راچڵەكین

دەسەڵاتدارانی عێراق سەرجەم ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبییان ئازادكرد، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیركرابوون.

مەحمود روبەیعی سەركردە لە عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی، رایگەیاند: سەرجەم چەكدارانی حزبوڵڵا، كە رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیركرابوون، دوای بێ بەریبوونیان لەو تۆمەتانەی درابووە پاڵیان، ئازادكران.

ئازادكردنی ئەو چەكدارانەی حزبوڵڵا، كە لەچوارچێوەی هێزەكانی حەشدی شەعبین، لەكاتێكدایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشتر رەتیكردبووەوە ئازادبكرێن و رایگەیاندبوو: بابەتەكە دراوەتە دەست دادگا و دەبێ یاسا رێكاری خۆی بەرامبەریان بگرێتەبەر.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو، هێزێكی دژە تیرۆری عێراق، هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی حزبوڵڵا لە ناوچەی دۆرەی بەغداو 13 چەكداری لێ دەستگیركردن، هۆكاری دەستگیركردنیشیان بۆ تۆمەتباركردنیان دێت لە پەیوەندییان بە هێرشە مووشەكییەكەی سەر ناوچەی سەوز.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن