بۆماوەی 24 كاتكۆ دووكان و بازاڕەكان لە سەید سادق دادەخرێن

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 756


راچڵەكین-كامەران كەریم

قائیمقامییەتی قەزای سەید سادق ئاگاداری دووكاندارو هاوڵاتیان دەكاتەوە كە بۆ ماوەی 24 كاتكۆ دووكان و بازاڕەكان دادەخرێن.

قائیمقامیەتی  قەزای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بە هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی سیدسادق و كۆمپانیای گارێكس و كۆمەڵێك گەنجی دڵسۆز و خۆبەخش، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵمەتێكی شۆردن و دەرمان ڕێژكردن لە ناو بازاری سیدسادق ئەنجام دەدات ."

ئاماژە بەوەشكراوە:" داواكارین لە سەرجەم كاسبكاران و دوكاندارە بەرێزەكان هاوكارمان بن بە داخستنی دوكانەكانیان بۆ ماوەی (٢٤) كاتكۆ لە رێكەوتی ١-٧-٢٠٢٠كات (٩)ی سەرلە بەیانی لە بەردەم بینای قائئمقامێت بۆ ناوبازار."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن