پاش ئەوەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بۆ دوو وەرزی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان بێبەشکرد و بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزای دا، راهێنەرەکەیان لە بارەی داهاتووی خۆیەوە بڕیاری دا.
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بە پشتبەشتن بە چەند سەرچاوەیەکیان لەناو مان سیتی، توانیویانە بۆچوونی گواردیۆلا لەسەر ئەو بابەتانە بزانن.
ئەو رۆژنامانە بۆیان دەرکەوتووە گواردیۆلا بڕیاری خۆی بە یاریزانان و یانەکەی وتووەو پێیراگەیاندوون ئەگەر مان سیتی دابەزێتەوە خولی پلە دووش ئەو هەر بەردەوام دەبێت و سیتیزنس جێناهێڵێت.
هەروەها بە یاریزانەکانی وتووە ئێستا کاتی پێکەوەبوون و یەکگرتنە لە مان سیتی.