مایسیری
ڕاچڵهكین-
مایسیری بریتیە لە فراوان بوون و هەڵئاوسانی بۆریەکانی خوێن لە دیواری کۆم، دكتۆر شێركۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بە نازوور هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهر و خۆپاراستن لهم بابهتهدا ڕوون دهكاتهوه.
هۆکارەکان:-
1- زەغت کردنی زۆر لە کاتی دانیشتن لە تەوالێت.
2- زۆر دانیشتن و مانەوە بۆ کاتێکی زۆر لە تەوالێت.
3- قەبزی یان سک چوونی بەردەوام.
4- قەڵەوی و هەڵکشانی تەمەن.
5- ئافرەت لە کاتی دووگیانی.
6- وەرزش نەکردن و نەخواردنی خواردنی هاوسەنگ ورێژەی پێویست لە ئاو.
7- بۆ ماوەیی.
نیشانەکانی
- خوێن بەروبوونی بێ ئازار لە کۆم
- خوران یان سوتانەوە لە کۆم
- نا مورتاحی یان بوونی ئازار لە کۆم
- هەست کردن بە بوونی پۆرگ لە کاتی تەوالێت ونەمانی دوای تەواوبوون لە توالێت،یان مانەوەی ئەو پۆرگانە و بوونی ئازار لەگەڵی
خۆپاراستن
- خواردنی هاوسەنگ ،سەوزە میوە وریشالەکان ،خواردنەوەی رێژەی پێویست لە ئاو
- زۆر زەغت نەکردن و مانەوەی کەم لە تەوالێت
- وەرزش کردن، دانەنیشتن یان رانەوەستان بۆ ماوەیەکی درێژ
- دوورکەوتنەوە لە کێشی زیاد وقەڵەوی ،گرینگی دان بە پاک و خاوێنی
چارەسەری
ـ لە قۆناغەکانی سەرەتاو لە دەرجەی یەک و دوو بە بەکارهێنانی دەرمان و چاک کردنی شێوازی ژیان و خواردنی نەخۆشەکە بەشی زۆری چارەسەر دەبێت
ـ لە قۆناغەکانی کۆتایی درەجە سێ و چار پێوستی بە نەشتەرگەری دەبێت.