هێلكه
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره زه‌هره پاپلۆفا پسپۆڕی بواری ڕژێنه‌كان داوا ده‌كات ڕۆژانه هێلكه نه‌خورێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو هێلكه‌دا چه‌ندین پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سوود هه‌یه.
له‌ناو هێلكه‌دا چه‌ندین پێكهاته‌ی زۆر به‌سوود هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه‌ش ڤیتامین D یی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێنموی به خورادنی به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ناكرێت ، ئه‌م پسپۆڕه‌ی خۆراك ده‌لێت" جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاره‌زوو ناكات هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك خۆراكی پێ بدرێت و ئه‌گه‌ر ڕۆژانه هێلكه بخورێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره مرۆڤ توشی هه‌ستیاری بكات و دواتر به‌هۆیه‌وه هه‌ر خۆراكێك بخوات كه له‌ناویدا هێلكه هه‌بێت توشی هه‌ستیاری ببێت پێی"
پاپلۆڤا ده‌شڵێت" باشتر وایه له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 6 هێلكه نه‌خورێت و خواردنی هێلكه‌ی كوڵاو له سوره‌وكراو باشتره بۆ هه‌رس و بۆ مژینی به‌ها خۆراكیه‌كانی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه و به‌رده‌وام خواردنی هێلكه‌و ڕۆن هۆكاری پیر بوونی پێش وه‌خته‌یه"