ده‌مامكی زێڕ
ڕاچڵه‌كین-
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بوونی به په‌تایه‌كی جیهانی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان ئێستا گرنگه به‌كارهێنانی ده‌مامكه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و حكومه‌تی زۆرینه‌ی وڵاته‌كان ئه‌مه‌ی كردۆته یاسا بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆس.
له هندستان پیاوێك بۆئه‌وه‌ی خۆی له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت ده‌مامكی زێڕ به‌كارده‌هێنێت و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت به‌هۆی ئه‌م ده‌مامكه‌وه له ڤایرۆسه‌كه دوور بێت.
شانكار پیاوێكی خاوه‌نكاری هندیه له شاری بۆنی له ڕۆژ ئاوای هندستان ده‌ژی و ده‌مامكه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی 4000 دۆلاره، و ئه‌م پیاوه باوه‌ڕی به‌وه‌ش هه‌یه ده‌مامكه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له توشبوون به كۆرۆنا بیپارێزێت و چه‌ند كونیله‌یه‌كی بچووكی تێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه بدات و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ڕێكاری دیكه‌ی گرتۆته به‌ر بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه.
شانكار ڕۆژانه كه ده‌چێته ده‌ره‌وه له ماڵه‌كه‌ی ته‌واوی زێڕه‌كانی ده‌كات به‌خۆیه‌وه و ده‌مامكه‌كه‌ی به جۆرێك ڕێكخستوه له‌گه‌ڵ ستایلی ئیكسسواره‌كانی دیكه‌ی بگونجێت و باس له‌وه‌ش ده‌كات خه‌ڵك كه ده‌یبینن داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن .