رەجا جەداوی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ

05/07/2020     ژمارەی بینراو 558

راچڵەكین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانمە هونەرمەندی میسری " رەجا جەداوی" لەتەمەنی 82 ساڵیدا بەكاریگەری تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەو خانمە هونەرمەندە، ماوەی 43 رۆژ لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئیسماعیلیە لەرەكەنتینەدا بوو، بەڵام بەووتەی كچەكەی لەم چەند رۆژەی دواییدا دۆخی تەندروستی تێكچووەو خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، بەڵام دواجار ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە.

رەجا جەداوی، لەساڵی 1938 لەپارێزگای ئیسماعیلیە-ی میسر لەدایكبووە، لەساڵی 1958 وەك شاجوانی میسر هەڵبژێردراوە، لەو كاتەوە رووی لەبواری نواندن كردووە و دەیان كاری شانۆگەری، داراماو سینەمایی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن