د. هەڤاڵ ئەبوبەكر مژدەیەكی خۆش رادەگەیەنێت

کوردستان

05/07/2020     ژمارەی بینراو 3628

راچڵەكین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهیممەتی بەڕێوەبەرو ئەندازیارو تەكنیكارو كارمەندانی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار، دەست بە چاككردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوەو دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كراو لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند: بەسوپاسەوە، بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەرو ئەندازیارو تەكنیكارو كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوەو ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە، دەست بە چاككردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوەو دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، چاككردنەوەكە بەشێوەیەكی كاتییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێ ئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، بەشێكی گرنگیی وێستگەكە خراوەتەوە گەڕو لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.

د. هەڤاڵ راشیگەیاندووە، دوای تەرخانكردنی بوجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە، كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگەو هێڵەكان دەدرێت.

ئەمڕۆ بۆری سەرەكی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار شكاو بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانیش رایگەیاند، بەهۆی ئەو كێشەیەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن