راچڵەكین
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی مژدەی كەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەو پارێزگایە رادەگەیەنێت و دەشڵێت: ئەمڕۆ تەنها سێ توشبوو مردوون.
عەبدوڵڵا ئەحمەد لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەكانی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمتر دەبنەوە.
وتیشی:" ئەمڕۆ 7-7-2020 لە سلێمانی سێ كەس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان دەستداوە".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواشی لەهاوڵاتیان كردووە، بە خۆپارێزییەكانیان ئاگاداری ئازیزانیان بن، با تایبەت ئەوانەی بە تەمەنن و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
دەشڵێت: لە بیرتان بێت، خۆپارێزییەكانتان ئامارەكانی مردن كەمتر دەكاتەوە.