عەللاوی هۆشداری بە لایەنەكان دەدات

عێراق

18/02/2020     ژمارەی بینراو 490

محەمەد عەللاوی

راچڵەكین

سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، هۆشداری لە شكستهێنانی سیستمی سیاسیی وڵات دەدات ئەگەر لایەنەكان كار بۆ شكستپێهێنانی كابینەكەی بدەن، بەڵێنیش دەدات بەزووترین كات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.

میدیاكانی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد عەللاوی بڵاویانكردەوە، سەرۆكی راسپێردراو لە نوێترین هۆشداریدا بۆ لایەنە سیاسییەكان، رایگەیاندووە لەئەگەری شكستهێنانی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق، لێكەوتەی خراپی لەسەر كۆی سیستمی سیاسیی وڵات دەبێت و لەبەریەك هەڵدەوەشێتەوە.

عەللاوی داواشی لە كوتلەو لایەنەكانی كردووە، بەبێ مەرج پشتیوانی لەهەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت بكەن و دەستیشی واڵا بكەن لە هەڵبژاردنی كاندیدی پۆستە وەزارییەكان و هیچ كەسێكیشی بەسەردا نەسەپێنن.

سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵێنیشی داوە لە زووترین كاتدا وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاری بكات، كە یەكێكە لە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران و مەرجەعییەتی شیعەش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەكات وەك دەرچەیەك بۆ قەیرانە سیاسییەكانی وڵات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن