چیرۆكی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵان له‌لایه‌ن پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه‌وه‌

ستایل

08/07/2020     ژمارەی بینراو 3450

َچیرۆكی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵان له‌لایه‌ن پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه‌وه‌


ڕاچڵه‌كین-

كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان كاتێك خه‌ریكی یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆڵانه‌كه‌یان ده‌بێت، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ فێڵی كڕینی یارییه‌وه‌ هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یباته‌ شوێنێكی چۆڵ، له‌وێ ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر. دوای ئه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌برێته‌ پزیشكی دادی و ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌ سه‌ر، پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

ئه‌و كاته‌ی كچه‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵییه‌كه‌ به‌خوێنه‌وه‌ ڕاده‌كاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، دایك و باوكی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، دوای هێنانی بۆ پزیشکی دادی، له‌وێ له‌دوای هه‌موو پشكنینه‌كان، ده‌رده‌كه‌وی پەردەی کچێنی لە دەست داوە‌، دوای گه‌یشتنی كه‌یسه‌كه‌ به‌ دادگا و ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بۆ دادوه‌ر، ده‌سه‌لمێنرێت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌، به‌ په‌نجه‌ش په‌رده‌ی كچێنیی نه‌هێشتووه‌.

له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه‌.

دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ نەیاندەزانی چی بکەن وچی بڵێن، دایك و باوكی كچه‌ پێنج ساڵییه‌كه‌ له‌دوای زانینی ئه‌و ڕووداوه‌ به‌سه‌لماندنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی، تووشی شۆك بوون به‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌یان كراوه‌،ئیستاش کاردانەوەی باوکەکە لە مێشکم دەرناچێ.

ئێمە وەک پزیشکی دادوەر تەنها دیارمان کرد کە پەردەی کچێنی نەماوە بەلام ئەم منداڵە ئەوەندە ترسا بوو خۆی باسی دەکرد بەو بچوکییەی خۆی کە بە پەنجە ئەزیەتی داوە.

منداڵێك ئه‌گه‌ر ئەگەر دەست درێژی بکرێتە سەر دەبێت یەکەم کەس پزیشکی دادوەر بیبینی بۆ ئاسەواری تاوانەکە و دوای ئەوە زۆر گرنگە پزیشکی دەروونی بیبینی.

وەک پزیشکیکی دادوەر دەڵێم تکایە ئاگاداری مندال بن مەیاننێرنە بەردەرگا بۆ یاری کردن بەتەنیا خۆتان چاودیرییان بکەن منداڵ ناتوانێت پارێزگاری خۆی بکات ئیمەش نازانین چ جۆرە مرۆڤێک لە کۆڵانەکان هەن هەندێك جار تا درەنگانی شەو دەبینم منداڵ بەتەنیا یاری دەکات ئەوە کارەساتە.

من وەک پزیشکێک دایکم بۆ ٣ منداڵ بە تەنیا ناهێلم بچنە دەرەوە بۆ شت کرین و یاری کردن.

ئا: د. دیلمان ئازاد- پزیشكی دادوه‌ر

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن