كاریگه‌ری کۆرۆنا له‌سه‌ر خانمانی دووگیان

تەندروستی

08/07/2020     ژمارەی بینراو 1694

كاریگه‌ری کۆرۆنا له‌سه‌ر خانمانی دووگیان


ڕاچڵه‌كین-

سکپڕی یەکێکە لە مەترسییە مام ناوەندەکان بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەر ئه‌وەی لە کاتی سکپڕیدا بە شێوەیەکی فیزیۆلۆجی بەرگری لەش دادەبەزێت و پێویستە لە کاتی چونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنرێت، دكتۆره‌ هاژه‌ پپسۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمای تایبه‌ت ده‌داته‌ خانمانی دووگیان له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

نیشانەکانی هەمان نیشانەن کە لە کەسانی دیکەدا هەیە وەک:-

-تەنگەنەفەسی و کۆکە.
-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
-ئازاری ماسولکەکان.
-نەمانی هەستی تام کردن و بۆنکردن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری گواستنەوەی هەیە بۆ کۆرپەلە لە کاتی دووگیانیدا، بەڵام نابێتە هۆی نوقسانی یان لەبارچون. شێوازی بوون (سروشتی یاخود نەشتەرگەری) هیچ کاریگەری نییە لەسەر کەم کردنەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە دایکەوە بۆ منداڵ.

شیردانی سروشتی نابێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەڵام پێویستە دایکەکە ماسک بەکاربهێنێت لە کاتی شیر پێداندا.

لەبەر نەبوونی ڤاکسین و هیچ چارەسەرێکی تایبەت لە ئێستادا باشترین چارەسەر لە کاتی دوگیانیدا بریتییە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی، بەکارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ و بەکارهێنانی پلازمای کەسێکی چاکبوەوە لە کۆرۆنا پاش دوو هەفتە لە نەمانی نیشانەکانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن