راچڵەکین
لە تاوانێکی قێزەوندا لە وڵاتی بەڕازیل، دایکێک کوڕە 11 ساڵانەکەی خۆی خنکاند و لە نێو گەراجێکی نزیک ماڵەکەیدا تەرمەکەی شاردووتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بریتانی، دایکەکە لە یاریکردنی کوڕەکەی بە مۆبایل بێزاربووەو بەو هۆیەوە بە حەبل کوڕەکەی خنکاندووە.
ئاماژە بەوەش دەکات: ژنەکە ویستوویەتی تاوانەکە بشارێتەوەو لەبەردەم دادگادا وتویەتی کوڕەکەی هەڵاتووە، بەڵام لە کۆتاییدا دانی بەتاوانەکەیداناوەو بە دادوەری وتووە: چیتر ناتوانم لەگەڵ درۆدا بژیم.
دوای 10 رۆژیش لە گەڕانی هێزە ئەمنییەکان بەدوای تەرمەکەدا، دواجار دایکەکە دانی بەوەشدا ناوە کە لەنێو گەراجێکی نزیک ماڵەکەیاندا شاردوویەتییەوە.