ئاگر لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركوك كەوتەوە

ئابوری

10/07/2020     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین

بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركوك كەوتەوەو لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە خامۆش كرا.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی پارێزگای كەركوكەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 10-7-2020 ئاگر لە كێڵگەی نەوتی جمبور لە كەركوك كەوتەوە، لەدوای رووداوەكەش تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەكەو ئاگرەكەیان خامۆش كردەوە.

هەرچەندە بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی كارەباوە بووە، بەڵام تائێستا بە فەرمی هۆكاری ئاگرەكە رانەگەیەندراوە.

كێڵگەی نەوتی جمبور كە یەكێكە لە كێڵگە نەوتییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك، لە ساڵی 1959 یەكەم جار نەوتی تێدا بەرهەمهێنراو مەزەندە دەكرێت یەدەكی نەوت تیایدا بگاتە هەشت ملیار بەرمیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن