چەند بەرپرسێكی تەندروستی عێراق دەدرێنە دادگا

عێراق

12/07/2020     ژمارەی بینراو 403

راچڵەكین

بە تۆمەتی گەندەڵی لە كڕینی چەند پێداویستیەكی تەندروستی، ژمارەیەك بەرپرسی تەندروستی لە پارێزگای موسەننا دەدرێنە دادگا.

دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، دوای ئاشكرابوونی گەندەڵی لە كڕینی دەمامك و چەند پێداویستییەكی دیكەی تەندروستی لە پارێزگای موسەننا، داوایانكردووە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی تەندروستی ئەو پارێزگایە بدرێنە دادگا.

دەستەی دەستپاكی لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 12-7-2020 بڵاویكردووەتەوە، باسی لەوەكردووە كە لەئەنجامی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی كڕینی پێداویستی پزیشكی لەچوارچێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیان دەركەوتووە گەندەڵییەكی زۆر لە دۆسیەكەدا هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەو پارێزگایە، یەك دەمامكی لەجۆری (N95) بە نرخی 22 هەزار دینار كڕیوە، كە زۆر گرانترە لە نرخی راستەقینەی خۆی.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكراشیكردووە، لەسەر ئەو گەندەڵییە داوای دادگاییكردنی هەر لە بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی پارێزگای موسەنناو ئەندامانی لیژنەی كڕینیان كردووە بەگوێرەی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن