شێخ جەعفەر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 4174

شێخ جەعفەر

راچڵەكین-

نووسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە راپۆرتێكی ماڵپەڕی (چركە) روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك ماڵپەڕی (چركە) كە گوایە لێدوانیان لە من وەرگرتبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لێرەوە پێتان رادەگەیەنم كە بەندە هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی بۆ هیچ كەناڵ و میدیایەك نەداوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێرەوە پێتان رادەگەیەنم سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە.

شێخ جەعفەر شێخ موستەفا 
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن