كەی سی تی سكانی سنگ بكرێت لە نەخۆشی كۆرۆنادا؟

تەندروستی

12/07/2020     ژمارەی بینراو 711

سی تی سكانی سنگ


ڕاچڵه‌كین-

سیتی سكانی سنگ یەكێكە لەڕێگاكانی دەستنیشانكردنی نەخۆشی كۆرۆنا و دیاریکردنی ڕاددە توندییەکەی، بەڵام ئەگەر پاك دەرچوو مانای ئەوە نییە نەخۆشییەكەت تووشنەبووه‌، دكتۆر سواره‌ پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ی‌ پَویسته‌ سی تی سكان بۆ سنگ بكرێت كه‌ كه‌سێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت.

دكتۆر سواره‌ ده‌ڵێت" بەرکەوتنی کەسێک لە یەك سیتی سكانی سنگەوە، بەرامبەر 70 ئەشیعەی ئاسایی سنگە، هەندێکجار بۆ کۆڤید بڕێکی کەمتری تیشک بەکاردەهێنرێت کە 15-20 هێندەی ئەشیعەی ئاسایی سنگە، بۆیە پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشك سیتی سكان بكەیت، تاوەكو ئەگەر پێویستی نەكرد و ڕێنمایی پزیشکی نەبوو، ئەم ھەموو تیشكە بۆخۆت زیادمەكە."

بەگوێرەی ڕێنمایی ڕێكخراوی تەندروستیی جیھانیی ئەگەر کۆرۆنات هەبوو دەبێت لەم كاتانەدا دەبێ سیتی سكان بكەیت:

1- نەخۆشییەكەت بەتوندیی گرتبێت بەنیشانە و بەپشكنین.

2- نیشانەكانت ماكێكی نەخۆشییەكە بێت وەكو ھەوكردنی سییەكان.

3- بڕیاردان لەسەر خەواندن لە نەخۆشخانە.

4- لەكاتێك لە نەخۆشخانە بەرەو باشبوون دەچیت پزیشکەکەت سیتی سكانی دیکە دەگرێت بۆ بەراوردكردن و بڕیاری دیکە.

5- لەگەڵ كەسانێك بژیت كە بەرگری لەشیان كەمە یان بەتەمەنن پێشبێنی بكرێت تووشبن بەخراپی بیگرن بەمەرجێك پشكنینی خوێن و سوابی لووتەكە نەبێت یان ئەنجامی درەنگ دەرچێت.

6- لەماڵێكی قەرەباڵغ بژیت و كەرەنیتەكردن زەحمەت بێت ئەگەر ڕێگاكانی دیکەی خوێن یان سوابی لووتەكە نەبێت یان درەنگ دەربچێت و چەند حاڵەتێكی دیکە كەپزیشكەکەت بڕیاری لەسەردەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن