ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

13/07/2020     ژمارەی بینراو 485

راچڵەکین-

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-٧-٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كاره‌با، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.

 هەروەها ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت، بڕیاریشە تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشبکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن